فەیسبووک بڕیارێکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی دەرکرد

کۆمپانیای فەیسبووک بڕیارێکی نوێی دەکرد و تێیدا گۆڕانکاری لە شیوازی پەخشی ڕاستەوخۆدا ئەنجامداوە.

 

کۆمپانیایی فیسبوک لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو “ڕێگری دەکەین لەو کەسانەی کە پەخشی ڕاستەوخۆ بکەنەوە کە پێشتر پابەندی ڕێنمایەکانی کۆمپانیا نەبوون و یان پێشێلکاریان کردووە”.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “لە داهاتویەکی نزیکدا کۆمەڵێک بڕیاری نوێ و گرنگ بڵاودەکەنەوە تایبەت بە بەکارهێنەران و کۆمەڵێک مەرجی نوێ دادەنێن”.

 

چاودێران پێیان وایە ئەم بڕیارەی کۆمپانیاکە پەیوەندی بە رووداوی تەقەکردنەکەی نیوزلەندەوە هەیە کە تێیدا هێرشکارەکان بە ڕاستەوخۆ دیمەنی کاتی هێرشەکانیان دەگواستەوە.