ڕاگەیەنراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە لەسەر دۆسیەی نوقمبوونی بەلەمەکەی موسڵ دادگا داوایکردوون.

 

بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو “دوای ڕووداوی نغرۆبوونی بەلەمێکی پەڕینەوە لە شاری موسڵ لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر هەڵساین بە بەدواداچوون و دەستگیرکردنی سێ گومانلێکراوی ئەم کارەساتە بە ناوەکانی (رەیان مجید ابراهیم، عبید ابراهیم، احمد فتحی) کە خاوەنی شوێنە گەشتیارییەکەن”.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “لەلایەن ئێمەوە بەسەرپەرشتی دادوەری لێکوڵینەوەی هەولێر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ هەماهەنگی دەکرێت و دەستی هاوکاریمان کراوەیە لەسەر ئەم بابەتە”.

 

ئاماژە بەوەشکراوە “هەر کەسێکی تر لەم کەیسی کارەساتەدا لەلایەن دادگاوە داواکرابێت و لە سنووری چالاکیمان بێت و ئامادەین دەستگیری بکەین و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت”.