ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕوسیا تومەتباردەکات بە کوشتنی هەزاران هاوڵاتی

 

ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیاندراوێکیدا ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری کۆژراوانی چوار ساڵی ڕابردوی جەنگی سوریای خستەڕوو بەدەست هیزەکانی ڕوسیا کە پیکهاتون لە هەشت هەزار کەس .

 

لە ڕاگایاندراوەکەدا هاتوە لە پیناو هاوکاری کردنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد دا ڕۆسیا چەندین هێرشی کردۆتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و لە ئاکامیشدا هەزارەها کەس بوونەتە قوربانی .

 

ڕوانگەی مافی مروڤی سوریا جەختیشی کردۆتەوە لە نێوان ساڵەکانی 2015  تاکو ئێستا زیاتر لە 18153 کەس گیانیان لە دەستداوە لەو هیرشانەدا .

 

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو لە نێوان کوژراوەکاندا  1951 منداڵو 1207 ئافرەت هەن .

 

 

ئەم ڕاپۆرتە دوای دربڕینی ناڕەزایەتی ڕوانگەکە دێت لە بارەگای سەرەکی خۆیەوە لە شاری لەندەن سەبارەت بە بەکارهێنانی چەند مادەیەکی قەدەغەکراو لەو هێرشانەدا لە نێوانیشیاندا مادەی ترامیتی سوتێنەر .