تورکیا: هەڵبژاردنى سەرۆکى شارەوانیەکان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ دەنگدەرانى تورکیا و باکوری کوردستان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى شارەوانى شارو شارۆچکەکان دەستیپێکرد و  هاوڵاتیان ڕوو لە بنکەکانى دەنگدان دەکەن و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش ڕێوشوێنی ئەمنی توندی گرتووەتەبەر.

 

 

 

لەم هەڵبژاردنەدا ئەکەپە و جەهەپە و ئی پارتی هەدەپە و مەهەپە بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن و تییدا چەندین کاندید کێبرکێ دەکەن بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى شارەوانى و پۆستى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا و ئەنجومەنى شارەوانى.

 

 

 

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندوە “لە پیناو دروست نەبونی گرژی و ئالۆزی وو ڕێگریکردن لە دروستبونی پشێوی زۆربەی هیزەکان لە ئەرکدا دەبن”.

 

 

 

له‌هەڵبژاردنەکەدا ملیۆنێك و ١٥ هه‌زار ده‌نگده‌ر بۆ یه‌كه‌مجار ده‌چنه‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئەم هەڵبژاردنە ماوەیەکی زۆرە مشتومڕێکی زۆری لەسەر دەکرێت و کە بەپێی رایی چاوێرانی سیاسی گرنگی ئەم هەڵبژاردنە لەوەدایە زۆرێک پێیان وایە ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە بەرێتەوە ئەوە هەمان ئەو پارتە دەسەڵات لە داهاتوودا وەردەگرێت.