سەبارەت بە ڤیزای بێبەرامبەر بە هاوڵاتیانی عێراق دوابڕیار درا

کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند لە سبەینێ ١ی نیسانی ٢٠١٩ەوە بڕیاری پێدانی ڤیزای بێبەرامبەر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

سەعدوڵڵا مەسعودیان کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو بڕیاریانداوە لە سبەینێ ١ی نیسانی ٢٠١٩ەوە پێدانی ڤیزای بێبەرامبەر بە هاوڵاتیانی عێراق دەستپیدەکات.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد “بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ حکومەتی عێراق کردوومانە پێویستە هاوڵاتیان بۆ سەردانکردنی ئێران ڤیزا وەربگرن بەڵام بڕیارەکە ئەوەیە کە هیچ پارەیەک لەبەرامبەر ئەو ڤیزایە وەرناگیرێت”.

 

کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی وتیشی “سەرەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشنیازی پێدانی ڤیزای بێبەرامبەرمان کردوە بۆ هاوڵاتیانی عێراق”.

 

ڕوونیشیکردەوە “ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا پاسپۆرتیان رادەستی کۆمپانیاکان کردووە بۆ وەرگرتنی ڤیزا، ئەگەر دوای ١ی نیسان وەریبگرنەوە ئەوا نابێت هیچ بڕە پارەیەک بدەن بە کۆمپانیاکان”.

 

 

 

زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە….