ئێران هەناردەکردنی پیاز و پەتاتەی قەدەغەکرد

وەزارەتی بازرگانی ئێران هەنادەکرندنی پایزو پەتاتەی قەدەغەکرد لە مانگی ٤ نیسانەوە بڕیارەکە  جێبەجێ دەکرێت ڕێگە بەهەناردەکردنی نادرێت .

 

رەزا ڕەحمانی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران لە “نامەیەکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ رایگەیاند، هەناردەکردنی پیاز و پەتاتە لە رۆژی 4ی نیسانەوە قەدەغەیە و نابێ رێگە بە هەناردەکردنی بدرێت”.

 

 

وەزیری بازرگانی ئێران ئەوەشی خستە ڕوو  “ئەو بڕیارە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخەکان لە بازاڕدا دراوە”.

 

لە رۆژانی رابردوودا نرخی هەر کیلۆیەک پیاز لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا زیاتر لە 15 هەزار تمەن و کیلۆیەک پەتاتەش لە شەش هەزار تمەن زیاترە و ئەوەش لەکاتێکدایە کە نرخی پیاز تا دوو مانگ پێش ئێستا دەورووبەری دوو هەزار تمەن بوو.

 

سەرۆکی سەندیکای میوە و سەوزە فرۆشانی ئێران رایگەیاندووە “کەمبوونەوەی رێژەی بەرهەمهێنان و زیادبوونی رێژەی هەناردەکردن هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانی پیاز و پەتاتەیە”.

 

وەزیری بازرگانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد  “هەناردەکردنی پەتاتە بەشێوەی قوتوکراو و بەشێوەی سنووردار رێگەپێدراوە و دتوانرێت هەناردەبکرێت” .