گۆرانی نێرگز
31, ئازار 2019

گرنگی دروشم و ئازایەتی جێبەجێکردنی

هەڵگرتنی پەیام و دروشمی هاوپەیمانی لەژێڕ چەتری ناوێکدا ئاسانە بەڵام لە جێبەجێکردنیدا کوڕ و کچی مەردی وەک ئەم پۆلە سیاسەتمەدارەی گەرەکە بۆ جێبەجێکردنی.

 

لەسەرەتای دروست بوونی هاوپەیمانی کە جیاواز لە حیزبە نوێ و تەقلیدیەکان لە کاردانەوە دروست نەبوو بەڵکو هات بە مانا هەقیقەتیەکە سیاسەت بکات شێوازی سیاسەتکردنی دروست بێنێتە کایەوە تا هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە ژێر ناوی هاوپەیمانی نیشتیمانی کۆبکاتەبەوە بە هەموو جیاوازی ئایدۆلۆژی و ئایدیا کاربکەن لەتەک یەکتردا لە خزمەت چین و توێژی کۆمەڵگادا.

 

زۆرێک لەکەسان دەڵێن ئێوە چۆن دەڵێن بێ ئایدۆلۆژیاین ئێمە نەمان وتوە بێ ئایدۆلۆژیاین هەموو تاکێک ئایدۆلۆژیای خۆی هەیە و ئازادە لە دەربڕینیدا بە هەرچەشنێک بێتن.

 

ئەوەی گرنگە هەموو ئایدۆلۆژیەکان باوەڕیان بە پرنسیپی یەک بەرنامەی کارکردن هەبێت لە کۆمەڵگەدا بەوەک ئایدۆلۆژی خۆیان بخەنە گەڕ و ململانێ و کورد وتەنی باڵ باڵێنی پێبکەین لەناو سیاسەتدا.

 

ئێمە نەمان وتوە ئەوانەی لە هاوپەیمانی نەمانەوە دوای بەرژەوەندی کەوتن ئەوە هەندێکیان لەو جۆرەبوون کە دوای بەرژەوەندی کەوتن کە نەیان توانی بەبێ بەرژەوەندی ماددی و پۆست درێژە بە کاروانە قورسەکە بدەن .

 

هەندێکیشیان نەیان توانی کاروانەکە بگەیەننە ئەنجام هەندێکی تریشیان کوێرانە دوای شەخس کەوتنوون .

 

هەموو یەکێک لەوانە ئازادن و بیروڕای خۆیانە قسەلەسەر هیچ کەس لەوانە ناکەین و نەشمانکردوە بەڵکو تەنها دەستخۆشیمان بۆیان هەبوە ڕۆژێک کە ڕۆژان باوەڕیان بەو بەرنامەی هاوپەتمانیە هەبوە کە هەمان بەرنامە و کاری پێشوە بەجوانتر کە ئێستا کاری پێدەکەین.

 

دواتر هەندێکی دی دەبێژن ئێوە نە ئۆپۆزسیۆنن نە دەسەڵات ئێمەش دەڵێین ئێمە لەگەڵ هەموو کارێکی باشداین هەر کەس و لاگەنێک بۆ خزمەتی کۆمەڵگا بیکات دووریش دەبین لە هەر کارو گەندەڵیەک دژی بەرژەوەندی و پرەنسیپەکانی کۆمەڵگابێتن .

 

لە ئاست کارە ناتەواو چەوتەکانیش بێدەنگ نابین و نایشیکەینە فەوزا بەڵکو دەسەڵات و هەم ئۆپۆزسیۆن ئەتەکێتی خۆی هەیە بۆ دەربڕینی ڕاو سەرنجت بە دەست خۆشی یان ڕاست کردنەوە پێشتر هەردوو شێوازەکەمان بینیوە کە سەرکەوتونەبوون تەنها چونەتە شێوازی مزایەدەی سیاسی.

 

گوتار کەکرا بە موزایەدە ئەوکاتە حیزب وەک مەزادخانەی لێدێت لەوێندەر تەنها هاوڵاتی زەرەرمەند دەبێت.

 

بۆیە ئێمە دەمانەوێت سیاسەت بەمانا ڕاست و دروستەکەی بگێڕینەوە بۆسەر ڕێچکە هەقیقیەکەی خۆی هەتا هەموو کەس سودمەندبێت.

 

تۆش ئەگەر لەدورەوە هاوپەیمانیت خوێندۆتەوە وەرە نزیک کاروبەرنامەی ببینە ئەودەمە بڕیاری لەسەربدە.

 

با بڕیار و گوتارەکانمان کوێرانە لە سۆنگەی هەست و سۆز یاخود ڕق و کینە لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نەدەین.

 

با کۆنە ئیسلامی و یان یەکێتی یان هەر ئەحزابێکیتر بەسەر هاوپەیمانی نەدەین چونکە هاوپەیمانی هەڵقوڵاوی هەموو ڕەنگ و دەنگێکی ئازادی خوازە هاوپەیمانی ڕەنگ نیە بەڵکو کار و بەرنامەیە.