پارتەکەی ئەردۆغان پایتەختی لەدەستدا

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا ڕاگەیەنرا و تێیدا ئاکەپە توانی بە جیاوازییەکی کەم شارەوانی ئەستەمبوڵ بباتەوە و جەهەپە لە ئەنقەرە براوەیە و هەدەپەش لە حەوت پارێزگا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

بە پێی جیاکردنەوەى ٩٩% دەنگەکان بیناڵی یڵدرم ٤٨.٧١%  دەنگەکان و  ئەکرم ئیمام ئوغڵۆ ٤٨.٦٥% دەنگەکانیان بە دەستهێناوە و بەو پێیەش جیاوازی نێوانیان تەنها چەند پۆینتێک و  نزیکەى پێنج هەزار دەنگە.

لە شاری ئەنقەرە دووەم گەورە شاری تورکیا  جەهەپە پێش ئاکپارتی کەوتووە و  ٥٠.٩%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە  لە کاتێکدا ئاکپارتی ٤٧.٦ % بەدەستهێناوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تا ئێستا ئاک پارتى لە ٤٠شارەوانی پارێزگاکاندا زۆرترین دەنگەکانى بەدەستهێناوە و جەهەپەش لە ٢٠ شارەوانی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و هەدەپەش لە حەوت پارێزگا زۆرینەیە.

بە پێی ئەنجانى بەرایی سندوقە جیاکراوەکان تا ئێستا ئاکەپە ٤٥,٥%ى دەنگەکانى بەدەستهێناوە، جەهەپە ٣٠.٣% دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئیی پارتى ٧.٤% ى دەنگەکانی بەدەستهێناوە، مەهەپە ٦.٨% دەنگەکانی بەدەستهێناوە  و هەدەپەش ڕێژەى ٤% دەنگەکانی بەدستهێناوە.