چی دەزانیت سەبارەت بە وشکبوونی چاوەکان؟

هەر چاوتروکاندنێک دەبێتە هۆی تەڕکردنەوەی چاو و بڵاوکردنەوەی فرمێسک بەسەر رووکاری دەرەوەی چاودا، کە گرنگە بۆ خاوێنکردنەوەی چاو لە میکرۆب و تەنی بێگانە و روونکردنەوەی بینایی و دابینکردنی نەرمونیانی و لینجییەکی سرووشتی بۆ چاو.

 

چۆنیەتی خۆپاراستن لە وشکبوونەوەی چاو

 

۱- رۆژانە خواردنەوەی لانیکەم لیتر و نیوێک ئاو و شلەمەنی.

 

۲- دووربوون لە هەوای توند و بەهێز، بۆ نموونە رەشەبا، هەروەها هەوای نێو ئۆتۆمۆبێلەکەت با راستەوخۆ رووی لە چاوت نەبێ.

 

۳- هەواگۆڕکێ بە ژوورەکەت بکە، هەوای سپلێت وشکە و شێی نێیە و زیاتر چاو وشکدەکاتەوە.

 

٤-ئەوانەی زۆر مۆبایل و کۆمپیوتەر بەکاردێنن، دەبێ ماوە ماوە پشوویەک وەربگرن، چونکە لەکاتی تەماشاکردنی شاشەدا تروکاندنی چاو کەمترە و ئەگەری وشکبوونەوەی چاو زیاترە، هەروەها باشترە لە ماوەی مانەوەیاندا لەسەر شاشە، زوو زوو بە ئەنقەست چاو بتروکێنن.

 

٥- بەکارهێنانی فرمێسکی دەستکرد لە حاڵەتی درووستبوونی وشکبوونەوەی کاتی چاو.