کەشناسی پێشبینەیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوە.

 

ئەمڕۆ ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت و سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان.

 

ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٤ و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٣ بە ٦ و دهۆک ١٥ بە ٩ و کەرکوک ١٩ بە ٩ پلە دەبێت.

 

سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٦ و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٦ بە ٧ و دهۆک ١٧ بە ٩ و کەرکوک ٢١ بە ١٢ پلە دەبێت.