دواین ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی ئێران

بەهۆی ئەو بارانبارینە بەخوڕەی ئەم دواییە کە بەشێکی زۆری ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە خانووی هاوڵاتیان ڕووخانو بەشێکی زۆریشیان ژێر ئاو کەوتن.

 

میدیاکانی ئێران دواین ئاماری قوربانیەکانی لافاوەکەی ئەو وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە بە گوێرەی ئامارەکان نزیکەی ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوەو وە زیاتر لە ٤٧٨ کەس بریندارن.

 

ئەوەشیان خستە ڕوو “بە شێکی زۆری بریندارەکان لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان بە هۆی کەوتنە خوارەوی داروپەردووی ماڵەکانیانەوە باری تەندروستیان ناجێگیرە”.

 

هەر دوێنێش لای خۆیەوە سەید موسی خادمی پارێزگاری لۆرستان داوای بە هاناوە چونی بەپەلەیکرد بۆ بەدەمەوە چوونی هاوڵاتیانی ئەو شارە.

 

بە پێی ئەو ئامارەی لە میدیاکانی ئێران بڵاوبووەتەوە رێژەی قوربانیەکان لە شارو شارۆچەکان بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە، زۆرترین ڕێژەی مردن لە پاریزگای لۆرستانە.

 

پاریزگای لۆرستان ٢٢ کەس

لە شیراز ١٤ کەس

لە گوڵستان ٧ کەس

لە مازەندەران ٥ کەس

لە خۆراسان ٣ کەس

لە بویر ئەحمد ٣ کەس

لە ئەستانها ١٢ کەس