نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی خاو  و بەردەوامی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتانی ئێران و ڤەنزیۆلا بەم هۆیەوە نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە،  لە سەرەتای ئەم هەفتەوە نرخی نەوت بەرزترین ئاستی بەخۆوە بینیوە لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوو .

 

 

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز “نرخی نەوت چەندجارێك گۆڕانكاری بەسەردا هات و لەسەرەتای كردنەوەی بۆرسەدا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت پێنج سەنت زیادیكرد و نرخەکەی گەیشتە 69.36 دۆلار، بەڵام دواتر شەش سەنت نرخەکەی دابەزی، دواتر جارێكی دیکە بەرزبوەوە تا لە 69.96 دۆلار جێگیربوو”.

 

 

ئەو نرخە بەرزترین ئاستی نرخی نەوتی خاو کە لە ماوەی پێنج مانگی رابردودا تۆمار كرابێت.

 

 

هاوكات نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش سەرەتا داشكاندنێكی كەمی بەخۆوە بینی 12 سەنت دابەزی بو بە 62.43 دۆلار، بەڵام دواتر لە ماوەی چەند خولەكێكدا نرخەکەی بو بە 62.99 دۆلار.

 

 

بەشێوەیەكی گشتی لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوتی برێنت 30 سەنت زیادیكردوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی تەكساسیش 40 سەنت زیادیكردوە.

 

 

لەبارەی هۆكارەكانی بەرزبونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت، مشیل مكارزی شارەزای بازاڕەكانی نەوت رایگەیاند، “لەئێستادا بەشێوەیەكی گشتی نرخی نەوت مەیلی بەرزبونەوە دەكات”.

 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتی ئۆپێك و بەردەوامی قەیرانەكانی ئێران و ڤەنزویلا كاریگەری زۆریان لەسەر بابەتەكە هەیە، هاوكات گەشەی ئابوری جولەی باشی تێدایە”.