ڕێژەی بەکتریای سەر مۆبایل لە ڕێژەی بەکتریای سەر کورسیی توالێت زیاترە

مۆبایلەکەی دەستتان ١٠ هێندەی کورسیی توالێت بەکتریای لەسەرە، چونکە خەڵک پێیان وایە توالێتەکان سەرچاوەی مایکرۆبن و هەر بۆیەش زوو زوو خاوێنیان دەکەنەوە.

 

بەڵام ئەو ئامێرانەی زۆر ھەڵدەگیرێن، وەک مۆبایل و ڕیمۆت کۆنترۆڵ، خەڵک لە خاوێنکردنەوەیان کەمتەرخەمن.

 

کێشە گەورەکە لەوەدا دەبێت کە مۆبایلەکان لەنێوان یەکتری ئاڵوگۆڕ بکەین.

 

بەبێ ئاڵوگۆڕکردن، مۆبایلەکان تەنھا یەک کۆمەڵە میکرۆبی تایبەت بە خۆمان ھەڵدەگرن، کە نابێتە ھۆی نەخۆشکەوتنی ئێمە.

 

ڕیمۆت کۆنترۆڵەکان لەبەر ئەوەی زۆرتر ئاڵوگۆڕ دەکرێن، لە گواستنەوەی مایکرۆبەکاندا ڕۆڵێکی خراپتر دەگێڕن.

 

بە ھەمان شێوە تەلەفۆنی ئۆفیسەکان و کارتی بازاڕکردن زۆر ئاڵوگۆڕ دەکرێن.

 

جگە لەوەی زۆر کەس ھەیە لە توالێت بە مۆبایل قسە دەکات و ئەمە وا دەکات مایکرۆبەکانی توالێتیش بگوازرێنەوە بۆ سەر مۆبایلەکە.

 

کێشەیەکی تری مۆبایل ئەوەیە، ئێمە بۆ ماوەیەکی درێژ مۆبایل لە نزیک دەموچاومان دەھێڵینەوە، لەبەر ئەوەی ئامێرێکی کارەباییە زۆرینەی خەڵک خۆیان لە خاوێنکردنەوەی مۆبایلەکانیان دەپارێزن.

 

بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی میکرۆب لە ڕێگەی مۆبایل یان ھەر ئامێرێکی ترەوە چارەسەر ئەوەیە کە ئاڵوگۆڕیان پێ نەکەین، یاخود ھەموو جارێک پاش ئاڵوگۆڕ، بە دەسڕی دژەبەکتریا بیسڕینەوە.