بۆ ژەمی ئێوارە چی بخۆم؟

ژه‌می ئێواره‌ یه‌کێکه‌ له‌و ژه‌مه‌ سه‌ره‌کیانەی نابێت پشتگوێبخرێت به‌ تایبه‌ت پاش ده‌وام و ته‌واو بوون له‌ کاری ڕۆژانه‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ هیلاکی و بێهێزی ده‌کات ئه‌گه‌ر بێتوو نه‌خورێت ئه‌وا شه‌وان دوچاری برسیه‌تیه‌کی زۆر ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی تێک چوونی خه‌و.

 

هەندێک کەس خواردنی ژه‌می ئێواره‌ پشت گوێ دەخەن به‌ مه‌به‌ستی دابه‌زینی کێش و ڕێگه‌ گرتن له‌ قه‌ڵه‌وی یان له‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وەک و شه‌کره‌ و به‌رزی فشاری خوێن و کۆلیستڕۆڵ و چه‌وریه‌ سیانیه‌کان هەیە کارێکی هه‌ڵه‌یه‌ و سوودی نیه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زیانی هه‌یه‌.

 

باشترین ئەو خۆراکانەی پێویستە ژه‌می ئێواران بخورێت :

 

۱ ـــ خواردنی قاپێک زه‌ڵاته‌ چاره‌کێک پێش خواردن باشتره‌ سه‌وزه‌ گه‌ڵا تۆخه‌کانی تێدا بێت وەک که‌له‌رم و سپێناخ کاهوو ، ترۆزی ، خه‌یار.

 

۲ ـــ یه‌کێک له‌م خۆراکانه‌ بکرێتە خواردنی سەرەکی بۆ ژەمی ئێوارە (ماسی برژاو، په‌نیر، ماستی بێ سه‌رتوێژ له‌گه‌ڵ نانی تیری ئاردی بۆر یان جۆ بێت باشتره‌، یه‌ک قاپ ته‌ماته‌ی سوورکراوه‌ له‌ ناو یه‌ک یان دوو که‌وچک زه‌یت، په‌تاته‌ی کوڵاو یان یه‌ک هێلکه‌ی کوڵاو و نانی تیری، قاپێک شۆڤانی ئه‌سڵی له‌ ناو یه‌ک کووپ شیری که‌م چه‌وری، قاپێکی بچووک لۆبیا یان نیسک یان نۆکاو یان پاقله‌).

 

باشترین خۆراک چییە کە له‌ شه‌ودا بخورێت کاتی برسیه‌تی؟

 

۱- باشترین بژارده‌ بریتیه‌ له‌ سه‌وزه‌ی وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار یان میوه‌یه‌ک به‌ تایبه‌ت سێو ، مۆز ، ئه‌ڤۆگادۆ ، هه‌نجیر ، چواله‌ی سه‌وز ، قه‌یسی ، هه‌ڵوژه‌ یان یه‌ک گه‌نمه‌شامی کوڵاو یان برژاو یان یه‌ک پیاڵه‌ چه‌ره‌س.

 

۲- دوو سه‌عات پێش نوستن پێویسته‌ هیچ نه‌خورێت.

 

۳-دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌ پاش سه‌عات (۹)ی شه‌و.