بوومەلەرزە پارچەیەکی کوردستانی هەژاند

بومەلەرزەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەکی باكوری كوردستانی هەژاند و ئامارە سەرەتاییەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانکردەوە كاتژمێر 8:31 خوله‌كی ئەمشەو بومه‌له‌رزه‌یەک بە گوڕی 5.2 پلە لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەی داوە.
ئاماژە بەوەشکراوە بومه‌له‌رزه‌كه‌ پارێزگاكانی رۆحاو دیلك و خەرپیتی باكوری كوردستانی هەژاندوەو قوڵای بومەلەرزەكەش 9.4 كیلۆمەتر بووەو دانیشتوانی ناوچەكان هەستیان پێكردوە.