هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان

وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق لە بارەی دروستبوونی لافاو هۆشداری توند ده‌داته‌ دانیشتوانی به‌غدای و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش مەترسی نوقمبونیان لەسەرە.

 

 

 

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی به‌غدا بڵاویکردوەتەوە” بەهۆی زۆری بارانبارینی بەهێزو هەڵکشانی ئاو لە ده‌ریاچه‌ی سامه‌ڕاوه‌ چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی ئاوی روباری دیجلە لە دەریاچەی سامەڕاوە بەرەو ئاڕاستەی شاری بەغدا بڕوات”.

 

 

 

به‌ڕێوه‌به‌رایەتیەکە داوای كردووه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و هاوڵاتیانی شارەکە پارێزگاری له‌ خۆیان بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و شه‌پۆلەکە ‌ ته‌واو ده‌بێت.

 

 

 

 

هاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “ئه‌و شه‌پۆله‌ ئاوه‌ ئاستی ئاوی رووباری دیجله‌ له‌ به‌غدا به‌نزیكه‌ی سێ مه‌تر له‌ ئاستی ئێستای به‌رزتر ده‌كاته‌وه و پێویستە سەرجەم لایەن و هاوڵاتیانیش لە ئامادە باشی تەواودابن”.

 

 

 

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەک دەبێت شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردیستانی گرتۆتەوە و چەند جارێکیش لە چەند ناوچەیەکی هەرێم و عێراق لافاو دروست بووە.