بۆ سێیەمین ساڵ لەسەر یەک ڤیستیڤاڵی حەبیبە خاتوون ساز دەکرێت

بڕیارە ئەمرۆ کاتژمێر ١٠ ڕێکخراوی تەژنە  بە ئامادەبونی سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان و بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک چالاکی ئەدەبی و هونەری ڤستیڤاڵی حه‌بیبه‌ خاتون بۆ ئەدەب سازبکات.

 

 

 

مستەفا ڕەشید ئەندامی لیژنەی باڵای سێیەمین فیستیڤاڵی حەبیبە خاتون بە دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی ڕاگەیاند “ڤیستیڤاڵەکە بە دوو دیدار بەڕێوەدەچێت دیداری سەرلەبەیانی(دیداری ڕەوف بێگەرد)دیداری پاش نیوەڕۆ(لەتیف هەڵمەت)و چەندین چالاکی جۆراوجۆر تیدا بەڕێوەدەچێت وەک گۆرانی و پێشانگای شێوەکاری و نمایشکردنی کاری دەستی”.

 

 

 

 

 

ئەوەشی خستەڕوو “ئه م ڤیستیڤاڵە ماوەی سێ ساڵە ئەنجام دەدرێت و بیرۆکە و دامەزراندنی ڕێکخراوی تەژنەیە و لە مانگی یەکەوە دەرگامان کراوە بووە بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی دەقی شیعر یان چیرۆکیان ئامادەیە و سەرجەم ئەو دەقانەی گەشتونەتە دەستی ئێمە دواتر بە پێی هەڵسەنگاندن لەلایەن لیژنەی تایبەت بە هەڵسەنگاندن و بە پێی ئەو هەڵسەنگاندنە بەرهەمەکان لە ڤیستیفاڵەکەدا پێشکەش دەکرێت”.

 

 

 

 

ناوبراو ڕونیشی کردەوە “ئێمە بانگهێشت نامەمان بۆ هەموو لایەنەکان ناردووە هەر لە حیزبەکان و ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکان و هونەرمەندان بڕیاریشە هەموو چین و توێژە جیاوازەکان بەشداربن”.

 

 

 

وتیشی “٤ چیرۆک و ٨ دەقی شیعری و ٤ کتێب بەسەر بەژداربواندا دابەشدەکرێت کە بەرهەمی بەژداربوانی تێدایە کە پێشکەشیان کردووە و دواتر چەند خەڵاتێکی ڕێزلێنان بەسەر میوانەکاندا پێشکەش دەکرێن”.

 

 

 

ئەمە لە کاتێکدایە ڕێکخراوی تەژنە وەک وه‌فایه‌ك ماوه‌ی سێ ساڵه‌ لە ساڵی ٢٠١٧ و٢٠١٨ و ٢٠١٩  ڤیستیڤاڵی حه‌بیبه‌ خاتون بۆ ئه‌ده‌ب سازده‌كان.