بۆتفلیقە دوای بڕیاری دەست لە کارکێشانەوەی بڕیاریدا جەزائیر بەجێبهێڵێت

عەبدولعەزیز بۆتفلیقە سەرۆكی دەستلەكاركێشاوەی جەزائیر دوای دەست لە کارکێشانەوەی لە پۆستەکەی بڕیاریداوە ئەو وڵاتە بەجێبهێڵێت.

 

 

 

بەپێی هەواڵی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی وڵاتی جەزائیر بڵاویانکردۆتەوە “بۆتفلیقە دوای بڕیاری دەست لە کارکێشانەوەکەی بڕیاریداوە لەماوەکی نزیکدا وڵاتی جەزائێر بە جێبهێڵێت وچاوەروان دەکرێت دوبارە ڕوو لەوڵاتی سویسرا بکاتەوە.

 

 

ئەوەشیان خستۆتەڕوو “ئەم بڕیارەی بۆتەفلیقە  لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە پیشتریش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی ڕووی لە وڵاتی سویسرا کردبوو بۆیە دەیەوێت  جارێکی دیکە بۆ هەمان مەبەست ڕوو لەو وڵاتە بکاتەوە”.

 

 

 

ئەمە لە کاتێکدایە چەند رۆژی رابردوودا لە ژێر کاریگەری خۆپیشاندانی جەماوەری جەزائیر عەبدولعەزیز بۆتفلیقە بڕیاریدا دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بکێشێتەوە.