پزیشکەکەی نهێنی نەخۆشکەوتنی ماریا هەورامی ئاشکرا دەکات

پزیشکەکەی ماریا هەورامی چیرۆکی نەخۆشکەوتنی ئەو هونەرمەندە دەگێڕێتەوە و دەێت تا ئەوکاتەی چارەسەرم کرد نەمدەزانی هونەرمەندە و دەڵێت لەوکاتەوە شوێن دەنگی کەوتووم و دەنگێکی زۆر خۆشی هەیە.

 

د.فایەق گوڵپی پزیشکی نەشتەرگەری گشتی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی خستوەتەڕوو “چەند ساڵێک لەمەوبەر، رۆژێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی ئێشکگربووم، نەشتەرگەریم بۆ چەند نەخۆشیک کرد،دوای ئەوەی نەخۆشەکان چاکبوونەوە، دەرمانم بۆ نووسین و بۆ ماڵەوەم ناردنەوە”.

 

ئاماژەی بەوەکردووە “یەک لە هاوەڵی نەخۆشەکان وتی دکتور ئەوە ماریایە، وتم کام ماریا؟ وتی ماریا هەورامی گورانیبێژ، تا ئەو کاتە ماریام وەک هونەرمەندێکی گورانیبێژ و وەک کەسێک نەدەناسی”.

 

ئەو پزیشکە باس لەوەشدەکات “لەو کاتەوە شوێن دەنگی کەوتم، بزانم نەخۆشەکەم دەنگی خۆشە، بەراستی دەنگی زۆر خۆشە، وەبە تایبەت لەو کاتەوە کە گورانیەکنی هونەرمەندی کۆچکردووی بە توانا عەباسی کەمەندی دەڵیتەوە”.