ئارنۆڵد فلمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ئاڕنۆڵد شوۆرتزنێگەر لیندا هامیلتۆن دوو ئەستێرەی دیاری فلمی سینەمای وێنەی کارێکی نوێیان بڵاودەکەنەوە و هەوادارانی ئەو دوئەستێرەش چاوەڕوانی ڕۆژی بڵاوکردنەوەی فلمەکە دەکەن.

 

 

 

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردۆتەوە “ئاڕنۆڵد شوۆرتزنێگەر ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی  لەگەڵ لیندا هامیلتۆن ئەستێرەی سینەمایی سەرقاڵی دەرهێنانی فلمێکی نوێین”.

 

 

 

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو ” چەند وێنەیەکی فلمەکە لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارانی ئەو دوئەستێرە چاوەڕوانی ڕۆژی بڵاوکردنەوەی فلمەکە دەکەن”.

 

 

 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە فلمەکە ناوی تێرمینەیتەر لەلایەن جەیمز کامیرۆنەوە بەرهەم دەهێنرێت.