ئێران؛ لافاو چەند ناوچەیەکی بێ کارەباو ئاو کردووە

بەهۆی ئەو باران بارینە بەخوڕەی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە ، بە هۆی لافاو و باران بارینی بەردەوام زیانێکی زۆری بە کەرتی کارەباو و ئاوەڕۆی ئەو ناوچانەی کەوتووە.

 

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند “کە ئەو ناوچانەی بەر شەپۆلی باران بارینەکە کەوتوون کارەباو ئاوی بەشێکی زۆریان بڕاوە ئێستا لە رێگەی تەنکەرەوە ئاویان بۆ دەچێت نزیک بە سێ ڕۆژە بیێ کارەباشن”.

 

ئەوەشیان خستە ڕوو ” بەهۆی کاریگەری لافاوەکەوە رێگای هاتووچۆی نێوان گوندو شارۆچکەکان بڕاوە هاوکات بەشێکیشیان ناتوانن بۆ ژمەکانی خواردن ڕوو لە نزیکترین شوێنی مەبەست بکەن”.

 

باسیشیان لەوەکرد ناوچەی پیل دختر زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەو هۆیەشەوە ئاو و کارەباو هاتوچۆی زەمینی لەو ناوچەیە بڕاوە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە داوای بە هاناوە چوون دەکەن.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردویش پارێزگارانی ناوچەکانی لۆرستان ، خوزستان، گڵستان داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کرد بە هانای هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەوە بچن چونکە تیمەکانیان ناتوانن کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکەن بە هۆی زۆری ڕێژەی زیانەکانی لافاوەکەوە.