بۆچارەسەری نەخۆشیەکانت ڕەشکە بەم شێوازە ئامادە بکە

ڕەشکە ھەر لە کۆنەوە بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی سودی لێوەرگیراوە،توێژینەوە نوێیەکانیش بەھۆی بوونی ڤیتامین و دژە ئۆکسانی گرنگ تێیدا چەند سودێکی گرنگی ڕەشکەیان سەلماندوە و لە گرنگترین سودەکانیشی:

 

 

١-یارمەتیدەرە لە نەھێشتنی سەرئێشەدا دەبێت لەم کاتەدا جوان وردبکرێت و تێکەڵی زەیتی زەیتون بکرێت ، بۆ ماوەی ١٥ خولەک بدرێت لە ناوچەوان ، بە شێوەیەکی بەرچاو سەرئێشە ناھێڵێت.

 

٢-یارمەتیدەرە لە لەناوبردنی بەردی زراو، چالاکردن و نەھێشتنی کرمی ڕیخۆڵە لەم کاتەدا پێویستە بەم شێوەیە ئامادەبکرێت:- پێویستە تێکەڵی ھەنگوین بکرێت و لە پاشاندا ئاوی گەرمی تێبکرێت و بخورێتەوە.

 

٣-بۆ ئەو خانمانەی شیر دەدەن بە منداڵ خواردنی ڕەشکە زۆر بەسودە یارمەتیدەرە لە زیادبوونی شیری دایکدا.

 

٤-بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرز لە دژە ئۆکسان تێیدا ڕێگری لە زوو پیربوون و توشبوون بە لە بیرچونەوە دەکات،یارمەتیدەریشە لە چالاکبوونی خانەکانی لەش بەتایبەتیش خانەی مێشک.

 

٥-ئەگەر لەگەڵ ھەندێک لە ھەنگوین تێکەڵبکرێت بدرێت لە پێست یارمەتی درەوشانەوە و ڕەوناقداربوون دەدات.

 

٦-گرفتی ھەناسەدان چارەسەردەکات،یارمەتی چارەسەری ڕەبۆ و دروستبوونی کۆکەی توند دەکات لەم کاتەدا پێویستە بکرێتە سەر ئاگرێکی کز و بە دڵۆپ بکرێتە سەر گوێچکە یارمەتیدەرێکی باشە لە نەھێشتنی ھەڵامەتدا.

 

٧-بۆ بەھێزبوونی کۆئەندامی بەرگری زۆر بەسودە و لە زۆر نەخۆشی دەیپارێزێت.

 

٨-دەتواندرێت لەگەڵ سرکەدا تێکەڵبکرێت و لە پاشاندا غەرغەرەی پێبکرێت دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ئازاری ددان .

 

٩-دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە و قۆڵۆندا سودی لێوەربگیرێت.