بەڕێژەیەكی بەرچاو نرخی نەوت بەرز بویەوە

نرخی نەوت بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە و ئەمڕۆ لەبازاڕكانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لەمساڵدا تۆماركرد و 70 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ بەرمیلێك نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بە 70 دۆلالر و 34 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 63 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
چاودێران هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتانی ئۆپێك و گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ڤەنزوێلا.
ئەوەش لەكاتێكدایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت ڕوی لە دابەزین كردبوو بەڵام لەئێستادا بەردەوام لە بەرز بونەوەدایە.