هێمن هەورامی: هەواڵی خۆش دەبیستن

ئەمڕۆ لە سلێمانی پارتی و گۆڕان كۆبونەوە و دوای كۆبونەوەكەش هێمن هەورامی ڕایگەیاند “هەواڵی خۆش دەبیستن”.

 

ئەمڕۆ 2019\4\6 پارتی و گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە و دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكەش لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا هێمن هەورامی ڕایگەیاند “بەپێی ڕێكەوتنەكان هەواڵی خۆش دەبیستن”.

 

ڕوونیشیکردەوە “هەموو لایەنەکان دەیانەوێت كوردستان بەرەو ئارامی بڕوات”.

 

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو كە نایانەوێت ئەمڕۆ سەردانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكەن.