ڤیدیۆ.. شاژنی هەستەکان کلیپە نوێکەی بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی هەینی ٥ی نیسان ئلیسا خانمە هونەرمەندی لوبنانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بەشێکی کەمی ڤیدیۆکلیپەکەی بڵاوکردۆەتەوە و نوسیویەتی کە بەم نزیکانە.

هونەرمەندی لوبنانی ئلیسا ترایلەری نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردووەتەوە بەناوی ” كرهني” و بەم نزیکانە تەواوی ڤیدیۆکلیپەکە بڵاودەکاتەوە.

ئەلیسا بەم دواییانە ڕیکۆردی ئەم ڤیدیۆکلیپە نوێیەی تەواوبووە، کە یەکێكە لە گۆرانییەکانی ئەلبومی ” إلى كل اللي بيحبوني” کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند “ئەم ڤیدیۆکلیپە لە دەرهێنانی ئینجی جەمالە”.

ترایلەری ئەم گۆرانییەی بەڕادەیەکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بڵاوکردنەوەشیدا هەزاران بینەری هەبووە.

ئیلسا هونەرمەندێکی لوبنانیە و بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و هەڵبژاردنی تێکستە جوانەکانی لە ناو هەوادارەکانی بە شاژنی هەستەکان ناسراوە و هونەرمەندی ناوبراو لە ماوەی ڕابردودا دوچاری نەخۆشی شەرپەنجە بوو بەڵام بە هۆی بەرزی ورەو باوەڕ بە خۆ بونیەوە توانیویەتی بەسەر نەخۆشیەکەی زاڵ بێت و لە کاری هونەری دانەبڕيت بەردەوام بێت.