شێرکۆ سەعید
16, شوبات 2019

هاوپەیمانی پێش ئەوەی ناوبێت دیدگایەکی نیشتمانیە

هەڵگرانی دیدی هاوپەیمانی دەستەپاچەو دەسبەتاڵی دوای ناو نین ، فیگەرو کارەکتەرەکانی هەوپەیمانی نیشتمانی خاوەنی پرۆژەن بۆ ریفۆرم و گۆرانکاری ، پرۆژەیەک لە بەرەنجامی ئالەنگاریەکانی سیاسەتی حزبی کوردی کە رۆژگاریکی پر لەنائومیدیان هیناوەتە بون ، ئەو چرایەی هاوپەیمانی بلیسە بەروناکیەکەی دەدات قەتیس نامینیت لەناودا وە کۆشنابیتەوە لە فیگەریکی دیاریکراودا ، ئەمەش پاڵنەری هاودیدانی هاوپەیمانی بوو کە زوو بریاریاندا هاوپەیمانی وەك پرۆژە بەردەوامبێت نەك وەك ناوو کەسایەتی ، گەر هەولدارابیت پرۆژەی دیدگای نیشتمانی لەحزبێك بەناویکی دیاری کراو یان سەرکردایەتیەکی کاتیدا کۆکرابیتەوە ئەوا هەرزوو خاوەنە راستەقینەکانی ئەم پرۆژەیە بێباكبون هەم لە هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری و هەم لەسەرکردایەتەی پێشوی ئەو حزبە ، بۆیە لەیەکەم رۆژی دەسبەردار بونی سەرۆکی پێشویەوە پەیامی بەردەوامی راگەیەنراو بەڵێنی و گفتی ریکخستنەوەی بەهاودیدانی دا تا دواجار لە 2018/11/9 لە کۆبونەوەیەکی گشتی دلسۆزانی پرۆژەی دیدگای نیشتمانی هەم سەرکردایەتی بۆ پرۆژەکە هەم ناوێکی نوێی بۆدیدگاکە بریاردا ، کەواتە لەم بەروارەوە دیدگای نیشتمانی لەژیر ناوی هاوپەیمانی نیشتمانی و بەسەرکردایەتی ئارام قادر سەرۆکی نوێی ئەم بزافەمەدەنیە برەو بەکارەکانی دەدات و هاوپەیمانی دیموکراسی ودادپەروەری و سەرکردایەتی پیشوی بونەتە میژوو ، ئەمەش راستی خەم خۆری و بەردەوامی ئەم پرۆژەیەو هەلگرانی دیدگاکەی خستە ڕوو کە کێ دەیەویی گۆرانکاری راستەقینەبکات و بەراستی لە داواکاری هاولاتی تێگەشتوەو باوەریان پتەوە بە پرۆژەکەیان و دەستبەرداری نابن بە تاجی شاهانە، وە بە تاکە ئومیدی گەلی کوردی دەزانن بۆ ئەم قۆناغە .