ئاسایش دەستگیرکردنی باندێکی “مەترسیدار”ی راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی تاوانکاری ڕاگەیاند کە جەندین تاوانی کوشتن و ڕفاندن و دزیکردنیان ئەنجامداوە.

 

میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە کە “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکردنی باندێکی تاوانکاری مەترسیدار لەسلێمانی لە لایەن ئاسایشەوە ڕاگەیەندرا و باندەکە لە چوار کەس پێکدێن و یەکێک لە تاوانەکانیان کوشتنی ژنێکە”.

 

بەگوێرەی هەواڵی ئەو میدیایانە باندەکە جەندین تاوانی کوشن و ڕفاندن و دزیکردنی ئەنجامداوە.