کەشناسی پێشبینیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٢ و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٩ بە ٩ و دهۆک ١٨ بە ٩ و کەرکوک ٢٥ بە ١٤ پلە دەبێت.

سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٣ و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٩ بە ١٠ و دهۆک ٢٠ بە ٩ و کەرکوک ٢٦ بە ١٤ پلە دەبێت.