وێنەکە ببینە؛ بزانە شارۆخان لە دوادەرکەوتنیدا چی دەکات؟

شارۆخان ئەکتەری بەناوبانگی هندستان  لە لەندەن بڕوانامەی دکتۆرای فەخری پێبەخشرا  بەهۆی ئەنجامدانی زۆرترین کاری خێرخوازی کە تایبەتن بەقوربانیانی تێزاب .

 

لە زانکۆی “پیدڤوردشیر و ئیدنبرە” لە لەندەن لە کۆلێژی یاسا و رێورەسمێکی تایبەتدا بڕوانامەک دکتۆرای فەخری بەخشرایە شارۆخان، بەهۆی ئەنجامدانی زۆرترین کاری خێرخوازی و پشتگیریکردن رێکخراوی خێرخوازی meer foundation کە تایبەتە بە قوربانیانی تێزاب.

 

لە کاتی پێدانی بڕوانامەی دکتۆراکە شارۆخان وتی “قوربانیانی تێزاب بەهێزترین ئەو خانمانە بوون کە لە ژیانم بینومن، بەڵام ئازارێکە پێناسە ناکرێت”.

 

 

 

شارۆخان بەپادشای بۆلیوود ناسراوە جگە لەکاری ئەکتەری کاری دەر‌هێنەری و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی کردووە ،لەساڵی ١٩٦٥ لە دایک بووە، تائێستا بەشداری لە ٧٠ فلیمدا کردووە وە یەکەم فلیمی لە سڵی ١٩٩٢ بەناوی دیوانا بڵاوکردەوە لەدوای ئەم فلیمەوە ناوبانگێکی باشی دەرکرد بوە یەکێک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی وڵاتی هندستان ، وەهەروەها زیاتر لە ملیارێک هەواداری هەیە لە جیهاندا ، لە ساڵی ٢٠٠٨ یەکێکبوو لە ٥٠ کەسایەتیەکانی جیهان، کۆتا فلیمی کە بەشداری کردبێت فلمی زیرۆ بوو .