یەکەمین باخچەی ئاژەڵانی مرۆڤ لە مێژوودا

زانایەکی ئەنسرۆپۆلۆجیا لە سەدەکانی ١٩ و ٢٠ بە مەبەستی شارەزایبوون لە كولتوور و داب و نەریتی میللەتەكانی تری جیهان باخچەیەکی نمایشی مرۆڤی دروستکرد.

 

 

ویلیام ماكغی زانای ئەنسرۆپۆلۆجیا چەند باخچەیەکی دروستکردبوو کە نمایشكردنی ئەو مرۆڤانەبوو لەرەگەزی رەشپێست و میللەتە نائەورووپییەكانی تر بوون بۆ ئەوەی شارەزای كولتوور و داب و نەریتی میللەتەكانی تری جیهان ببن.

 

 

ئەگەرچی ماكغی لە درووستكردنی یەكەم باخچەی ئاژەڵانی مرۆڤ سەركەوتوو نەبوو بەڵام دواتر چەندین كەسیان لە رەشپێست و دانیشتووانە رەسەنەكانەوە دەهێنا و دەیانخستنە ناو ئەو باخچانە کە پێیان گوتوون “پێشانگا مرۆڤییەكان”.

 

 

هاوکات جگە لەوەی بەزۆر لەقەفەس كرابوون و بە پلەیەكی نزمتر لەخۆیان سەیریان دەكردن وهەروەكو ئاژەڵ سەیر دەکران و نمایش دەكران و چەندین سیفەتی ناشرینیان دەدانە پاڵ .

 

 

ئەمە لەکاتێکدایە دواتر دوای چەند ساڵێک ئەو باخچە ئاژەڵییە مرۆڤیانە لە چەندین ناوچەی دیکەی و وڵاتانی دیکە جیهان سەری هەڵدا.