هەنجیری وشک چارەسەرەی چەندین نەخۆشی دەکات

هەنجیر یەکێکە لە میوە بەسودەکان لە وەرزی هاویندا پێدەگات و چەندین مادەی گرنگی تێدایە کە سودێکی زۆری بۆ تەندورستی مرۆڤ هەیە ، هەنجیری وشکیش یەکێکە لە خواردنە بەسودەکان کە چەندی ڤیتامینات و پێکهاتەی بەسودی تێدایە .

 

هەنجیری وشک لەڤیتامینەکانی وەکو ڤیتامین A و B و C پێکھاتووە، ھەروەھا ماددە کانزاییەکانی کالیسیۆم و ئاسن و فۆسفۆر و سۆدیۆمی تێدایە.

 

ھەموو ئەم تایبەتمەندیانە دەتوانن ھەنجیری وشک بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیانە بەکاربھێنن:

 

قەبزی: خواردنی یەک دانە ھەنجیر لەبەیانیان، ناھێڵێت بەدرێژایی ڕۆژ تووشی قەبزی ببنەوە.

 

 

شێرپەنجە: لەڕیشاڵەکان پێکھاتووە، لەشی مرۆڤ دەپارێزێت لە گەشەکردنی خانەکانی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن.

 

 

نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەناسە: ھەنجیری وشک یارمەتی کەمکردنەوەی زیانە دەرەکییەکان دەدات، ھەروەھا ھەوکردنی چینی ناوەوەی کۆئەندامی ھەناسە ناھێڵێت.

 

 

نیشانەکانی سەرمابوون: کاتێک ھەست بە دەرکەوتنی نیشانەکانی سەرمابوون دەکەن، دەتوانن یەک دانە لەھەنجیری وشک بخۆن.

 

 

بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن: یارمەتی ھاوسەنگی ڕاگرتنی ڕێژەی پاڵەپەستۆی خوێن دەکات، بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ماددەی پۆتاسیۆم.

 

 

پاراستنی پێست: نیشانەکانی پیربوون و کێشەکانی پێست لەناو دەبات، ھەروەھا نەخۆشییەکانی پێست وەکو زیبکەی گەنجانە و کونە ڕەشەکان چارەسەر دەکات.

 

 

ئێسک: بەھۆی بوونی کالسیۆم و مەنگەنسیۆم، ئێسک بەھێزدەکات.

 

 

کۆلیسترۆل: خواردنی ھەنجیری وشک، ڕێژەی چەوری زیانبەخش کەم دەکاتەوە لەلەشدا.

 

 

نەخۆشییەکانی ناو دەم: چارەسەری ھەوکردنی ناو دەم و پووکی ددان دەکات.