وێنە… جیاوازی ڕووخساری هونەرمەندان پێش ئارایشت و دوای ئارایشت

ئارایشت هۆکارێکە بۆ زیاتر پیشاندانی جوانی ڕوخسار و شاردنەوەی ئەو بەشانەی ڕوخسار کە خانمان پێیان خۆش نییە دەربکەوێت.

 

کەسانی شارەزا و ئارەزومەندانی ئەم بوارە وەک هونەرێکی جیاواز و تایبەت ناوی دەبەن و پێیان وایە چۆن گۆرانیبێژێک بە ستایل و دەنگیدا دەناسرێتەوە بە هەمان شێوە ئارایشتکارانیش بە شێوازی تایبەتی خۆیان لە بواری ئارایشتدا دەناسرێنەوە و هەر ئارایشتکارێك ستایلی تایبەت بە خۆی هەیە.

 

ئاربێر بایتیکی ئارایشتکاری ناوداری ئەلبانی بە شێوازە تایبەتەکەی خۆی لە بواری ئارایشتدا توانیویەتی هەوادارێکی زۆر کۆبکاتەوە و بوەتە جێی سەرنجی خانمە ناودارەکان.

 

ئینسا خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی یەکێکە لەو خانمانەی کە ئاربێر بایتیکی وەک ئارایشتکاری خۆی هەڵبژاردوە و لە زۆرینەی کۆنسێرت و کلیپەکانیدا ئارایشتەکەی لە لایەن ئاربێرەوە بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

ئاربێر بایتیکی چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ئەو جیاوازییە دەردەکەوێت کە لە ڕوخساری ئەو کەسانەدا هەیە کە ئارایشتیان بۆ دەکات و زۆربەیان هونەرمەندانن.