ناسا لە خۆر نزیک دەبێتەوە

ئاژانسی فەزایی ئەمریکا ناسا لەبەرگە ھەوای خۆر نزیک دەبێتەوە ئەمەش ڕێگایەکی گەورەیە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هەسارەی خۆر.

 

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی “نیویۆرک پۆست”ی ئەمریکی ئەو کەشتییە ناوی “پارکەر” ە ، قەبارەی هێندەی ئۆتۆمبیلێک دەبێت.

 

کەشتی “پارکەر” یەکەمین دروستکراوی مرۆڤە لەمێژوودا کە بەو ئاسته لەخۆر نزیکببێتەوە.

 

پارکەر ئێستا ٢٤ ملیۆن کیلۆمەتر لەخۆرەوە دوورە و بڕیارە بەم زوانە پەیوەندییەکانی لەگەڵ زەویی ببەستێتەوە.

 

بەهۆی ئەو پلە گەرمیە بەرزەی خۆرەوە ” پارکەر” جۆرێک دیزاینکراوە تابەرگەی ١٣٠٠ پلەی سەدی بگرێت.

 

لەسەر ” پارکەر” چوار ئامێر جێگیرکراوە کە داتاکان سەبارەت بە بەرگەهەوای دەرەوەی خۆر کۆدەکاتەوە ، و بە “کۆرۆنا”ناسراوە.

 

گەشتەکانی “پارکەر” لە ساڵی ۲۰۲٤ کۆتایی دێت ، تێچوی ئەم کەشتییە ١.٥ ملیار دۆلارە و خێرایی گەشتکردنی ٧٠٠ ھەزار کیلۆمەترە لەسەعاتێکدا.