کۆمسیۆن دەست بە دامەزراندن دەکات

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیاند “٤٦١ کەس کە پێشتر فەرمانبەری کۆمسیۆن بون بەپێی هەڵسەنگاندنی لیژنەیەکی تایبەت دادەمەزرێنن”.

 

 

بەهار مەحمود ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاندوە “کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ٤٦١ کەس بۆ سێ پارێزگاکەی هەرێم و ١٩٢ کەسیش بۆ کەرکوک بە گرێبەست دادەمەزرێنێت”.

 

 

نوبراو ڕونیشیکردۆتەوە “ئەو کەسانە پێشتر فەرمانبەری کۆمسیۆن بوون بە گرێبەست لیژنەیەکی حکومەتی عێراق وردبینی بۆ ئەو کەسانە کردووە دوای وردبینیکردنیان نیوەیان دامەزرێنراونەتەوە دوای ئەوەی لە ٤ی نیسان رەزامەندی دامەزراندنیان بۆ گەڕایەوە”.

 

 

ئەو ژمارەیە ٢١٢ کەس بۆ پارێزگای سلێمانی و ١٥٧ کەس بۆ پارێزگای هەولێر و ٩٢ کەسیش بۆ پارێزگای دهۆک دادەمەزرێنرێت.