محمد گرتکی
16, شوبات 2019

بە سەنتەرکردنی مرۆڤ

پاراستنی ماف وشکۆمەندیی مرۆڤ بنەمای سەرەکی بونیاد نانی کۆمەڵگەی پێشکەوتوو و دەوڵەتی مۆدێرنە ـ مەرجێکی هەرە سە رەکی بە دیهێنانی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و گەشە پێدانی سە رجەم بوارە جیاوازیەکانی ژیانە ـ بۆیە پێویستە مرۆڤ بوون بەسەنتەری هەموو کار و چالاکی و ئایدیاو بەهایەک دابنرێت و دوا ئامانجی هەموو کارو پڕۆژەیەکی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری و خزمەت کردنی مرۆڤ بێت بەهەموو جیاوازییەکی ئاین و زمان و نەتەوە وڕەنگ و کەلتورەوە لەتێڕوانینی هاوپەیمانییدا ئایین وخاک و نیشتمان ونەتەوە لەپێناو شکۆی مرۆڤ و خزمەت کردنی مرۆڤدان وە ک تاک نەک بە پێچەوانەوە ئەرکی ئێمەیە کاربکەین بۆڕاست کردنەوەی چەمک وهزری قوربانی دانی مرۆڤ بۆ ئایین و نیشتمان وخاک ونەتەوەو پارت بۆڕۆڵی ئایین ونیشتیمان و خاک و نەتەوە وپارت لەبەرز ڕاگرتنی شکۆی مرۆڤە کان ـ لە دیدی هاوپەیمانیی دا شکۆی مرۆڤ چ وەک تاک چ وەک گروپی کۆمەڵایەتی بەهایەکی باڵای مرۆییە و وابەستەیە بە بونی مرۆڤەکانەوە نە ک مافێکی بەخشراوبێت لەدەرەوەی خۆیانەوە پێیان درا بێت یان پێیان بدرێت هە ریاساو ڕێنماییەک دەربچێت و ببێتە هۆی شکاندن ولەکەدارکردنی ئەو شکۆیە شەرعیەتی کار پێ کردنی نابێت بڕوامان وایە کەچەمکەکانی ڕەگەز ئایین مەزهەب نەتەوە زمان رەنگ پاشخانی سیاسی شوێنی جوگرافی وبنەڕەتی مێژوویی نەکرێتە هۆکاری جیکاری وچینایەتی و جیاوازی خستنە نێو مرۆڤە کانەوە ـ
بڕوای تەواومان هە یە کە شکۆ و ڕێزو خزمەت کردنی تاک وکۆمەڵگا پێوەرن بۆڕەوایەتیو مەشروعیەتی یاسایی بوونی هەر کارو جوڵانەوەیەکە ـ بەپێچەوانەوە هەر کاروجوڵانەوەیە ببێتە هۆی لەکەدار کردنی کەڕامەتی مرۆڤەکان بەهای یاسایی وڕەوایەتی کارکردن لەدەست دەدات بۆیە پاراستنی شکۆی مرۆڤ بەپێوەری سەرەکی دادەنرێت بۆهەموو مامەڵەیەکی سیاسی ویاسایی ودادوەری وئابووری وسوکایەتی کردن بەمرۆڤ و پێشێل کردنی مافەکانی بەهەر پاساو وبیانوێک بێت ڕەواو یاسایی نی یە ـ بۆیە هاوپەیمانی نیشتیمانی کار لەسەر بەسەنتەر کردنی مرۆڤ دەکات چونکە هەر کاروچالاکی پڕۆژەیەک خزمەت بەمرۆڤ نەکات و لەخزمەتی مرۆڤایەتی دانەبێت ئەو کارو چالاکیانە بەکاروچالاکی باش و هەژمار ناکرێت کاتێک بەوردی سەیری بونەوەریش بکەین زۆربەی شتەکانی بونەوەر بەڵکو هەموو بونەوەرخوا ژێر باری کردووە بۆخزمەتی مرۆڤ بەبێ سەیر کردنی جیاوازیەکانی مرۆڤ وەکو ئاین وزمان نەتە وڕەنگ ڕەگەزو کات وشوێن ـ