بەشێک لە ڕێگای سلێمانی ئەزمەڕ داڕوخا

بەشێک لە ڕێگای سەرەکی سلێمانی ئەزمەڕ داڕووخا و هاتوچۆی سلێمانیش هۆشداریدەداتە شۆفێران لە بەکارهێنانی ڕێگاکە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو “ئاگاداری شۆفێرانی سنوری قه‌زای شارباژێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ به‌شێك له‌ڕێگه‌ی ئه‌زمه‌ر بۆ سلێمانی له‌دیوی ناحیه‌ی سیته‌ك داڕوخاوه‌”.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هاتوچۆی سلێمانییدا هاتووە “شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ شۆفێری بكه‌ن”.