وادەی دەستپێکردنی شەپۆلێکی تری بارانبارین دەستنیشانکرا

ماڵپەڕێکی جیهانیی بواری کەشوهەوا وادەی دەستپێکردنی شەپۆلێکی تری بارانبارینی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

 

ماڵپەڕی ئەکواوێزەر، کە ماڵپەڕێکی ئەمریکیی تایبەت بە کەشوهەوای جیهانە ئەوەی خستوەتەڕوو لە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی دیکەی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 

هاوکات ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە کە سەرەتای مانگی ئایار کۆتایی بە وەرزی سەرما و بارانبارین دێت.