ئێران هاوکارییەکانی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە

بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی لەم چەند ڕۆژەی دوایی کە لافاو و بارانبارینی بەخوڕ بە ناوچە و شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گەیاندووە حکومەتی ئەو وڵاتە داوای بە هاناوەچونی لە وڵاتانی دۆستی کرد.

 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە “بەشێکی زۆری ئەو خۆراک و پێداویستیانەی کە هاوڵاتیان وڵاتەکەیان لە ماوەی ڕابردوو بە هۆی لافاوەکەوە داوایان کرد بوو ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەی تایبەتەوە لە وڵاتی کوێت و ئەڵمان بەشێکی پێداویستەکان گەیشتوەتە دەستیان”.

ئەوەشیان خستەڕوو “پێداویستەکان بریتین لە خواردن و ئامێری گەرم کەرەوە وە ئەو پێداویستیانەی کە بۆ پاراستنیان لە کاتی لافاو بەکاری دێنن”.

 

لە چەند ڕۆژی پێشوو حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند “ئەگەر ئێران بیەوێت ئەوا هاوکاریان بۆ دەنێرن بەڵام دەسەڵات دارانی ئێران ڕەتیان کردەوە کە هیچ هاوکاریەکی ئەمریکا قەبووڵ بکەن”.