خەوتن بە میکیاژەوە ئەم زیانانەی هەیە

بە بەردەوامی دەبیستین کە نابێت بە ماکیاژەوە بخەوین چونکە زیانی زۆری ھەیە، بەڵام تاکو ئێستا نەمانزانیووە ئەو زیانانە چین.

 

۰۱پێست درەوشانەوەی لە دەست دەدات چونکە ماکیاژ ناھیڵێت پێستی تازە دروست بێت.

 

۲. لە کاتی نوستندا شەوانە پێستمان پشوو دەدات، ھەر بۆیە ئەگەر بە ماکیاژەوە بنووین پێست ھەناسە نادات و ماندوو دەردەکەوێت.

 

۳. زەیتە سروشتییەکانی پێست نامێنێت و پێست چرچ دەبێت.

 

٤. دەبێتە ھۆی دروست بوونی زیپکە لەسەر پێست.

 

٥. ماکیاژی چاو دەبیتە ھۆی چاو ئاوسان.

 

٦. دەبێتە ھۆی دروست بوونی زیپکەی ورد و سپی چونکە ماکیاژ کونی پێست دادەخات و دەرەنجام تووشی بەکتریا دەبێت.

 

٧. گەورەتر لە تەمەنی خۆت دەردەکەویت.