ئەمریکا سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند سوپای پاسدارانیان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە و جەختیشیکردەوە ئەو بڕیارەیان بۆ ڕێگریکردنە لە و خزمەتەی کە ئێران بە گروپە چەکداریەکانی دەکات لە ناوچەکەدا.

 

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سوپای پاسداران و قودسی وەکو دوو ڕێکخراوی تیرۆرستی لە قەڵەم دا . ن

 

اوبراو جەختیشی کردوە لە ماوەی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران و سەرکردەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو تێوەگلاون لە خزمەت کردنی گروپە تیرۆرستیەکان و لە نێوانیشیاندا هاوکاریکردنی ڕژێمی ئەسەد و چەند ڕێکخراوێکی تر.

 

پۆمپیۆ وتیشی گوشارەکانمان بەردەوام دەبێت لە سەر ئێران تاکو وازدەهێنن لەو هەڵوێستە نەیارانەیەیان بۆ هەموو ناوچەکە یاخود سزای زیاتریشیان دەخینە سەر.

 

لە لێدوانەکەیدا ناوی چەند بەرپرسێکی سوپای پاسدارانیشی خستەڕوو لە نێوانیشیاندا حەسەن نەسروڵای سەرکردەی حزبوڵای لوبنانی.

 

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ئەمریکا چەند بەرپرسێکی سوپای پاسدارانی خستبووە لیستی تیرۆرەوە و ئێرانیش ڕایگەیان ئەگەر سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆر ئەوا هێزەکانیان لە ڕۆژئاوای ئاسیا پارێزراو نابن .