خواردنی دەرمان بەم شێوەیە مەترسیدارە بۆ تەندروستی

هەر یەکێک لە ئێمە کەم تا زۆر بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانمان دەرمانمان بەکارهێناوە بەڵام لەوانەیە بەشێوەیەکی گونجاو بەکارمان نەهێنابێت, پێویستە چەند زانیارییەک هەیە بیزانین تا بەشێوەیەکی باش سود وەربگرین لە دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانمان.

 

۱-بۆ ماوەى چەند ڕۆژ نووسراوە، پێویستە ئەوەندە ڕۆژە بەکاریبهێنیت، نەک دوای ئەوەی چاکبوویتەوە خێرا وازى لێبهێنیت، چونکە هەندێکجار دواى چەند ڕۆژێک نیشانەکانى هەوکردن کەم دەبنەوە، بەڵام دەستبەردارى دەرمانەکە ببیت، زۆر بەهێزتر پەرەدەسێنێتەوە.

 

۲-بەپێی ژەمەکان مەیخۆ، بۆ نموونە کە دەڵێت ڕۆژى سێ جار واتە هەشت کاتژمێر جارێک بیخۆ، ئەمە بەتایبەت لە زستاناندا گرنگە، کە ماوەى نێوان ژەمەکان زۆر کورت دەبێتەوە.

 

۳-نەکەیت بێ ئاو بیخۆیت، چونکە سەرى گەدە گیراوە، بەم جۆرەش لە سوورێنچکدا دەمێنێتەوە، هەم کاریگەری باشی نابێت و ئازارى سوورێنچک دەدات، ئینجا هەوڵبدە پەرداخێکی تەواو ئاوى بەسەردا بکەیت، نەک هەر قومێک.

 

٤-حەب یان کەپسوول ورد مەکە یاخود مەیشکێنە و مەیجوو، تەنها ئەگەر بەو جۆرە ڕێنمایی کرابیت، چونکە بەشێوەیەک ڕووپۆش کراون، تا ترشێتیی گەدە کاریان تێنەکات، بەو کارانەش کاریگەرییان کەم دەبێتەوە.

 

۵- چارەسەرەکە لە هەمان کاتی ڕۆژەکان بخۆ، بۆ نموونە هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 8ی بەیانی.

 

٦- هەندێک دەرمان بە شێوەیەکی گشتی دەبێت لەسەر گەدەى بەتاڵ بخورێت، یان کاتژمێرێک پێش خواردن یاخود دوو کاتژمیر دواتر،