جیاوازی نێوان دیمەنی فیلمەکان و کاتی تۆمارکردنی

سینەما ژانرێکی بەهێزی هونەریی جیهانییە و یەکێکە لە پڕ بینەرترین و کاریگەرترین هونەرەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.

 

 

ساڵانە بە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمێهانی فیلمی سینەمای دابیندەکرێت و باشترین و نوێترین ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای بۆ دابین دەکرێ.

 

 

یەکێک لەو ڕێگایانەی کە سینەماکاران بە کاریدەهێنن بریتییە لە ستۆدیۆ و پەردەی سەوز و شینی تۆخ , ئەم پەردەیە بە (crom) ناودەبرێت و بەکاردێت بۆ دروست کردنی دیمەنی سەرنجڕاکێش, بە تایبەتی لە فیلمە ترسناک و خەیاڵییەکاندا بەشێوەیەک بینەر وا هەست دەکات کە ئەم دیمەنانە ڕاستین و هیچ سیما و شێوەیەکی ستۆدیۆ لە گرتە و دیمەنەکاندا دەرناکەوێت.

 

 

 

لەم چەند وێنەیەدا ساتی تۆمار کردنی هەندێ فیلمی جیهانی لە ستۆدیۆدا پیشان دەدەین.