قەرەجەکان کێن ؟

گەلی قەرەج ئەگەرچی بە گەورەترین كەمینەی ئیتنی ئەژمار دەكرێت لە یەکێتی ئەوروپادا بەڵام تا ئێستاش دەناڵێنن بە دەست چەوسانەوە و بەكەم تەماشاكردنیان.

 

 

 

بە پێی تازەترین زانیاریاکانی ڕاپۆرتەکانی یەکێتی ئەوروپا زۆربەی سەرچاوەکان لەسەر ئەو راستیە كۆكن كە هیندستان ئەسڵی جوگرافی گەلی قەرەجن، لەوێوە بەرەو شوێنەكانی تری زەوی لە ماوەی سەدەی دەیەمی زایینیدا دەستیان بە كۆچ و رەو كردوە.

 

 

 

 

هاوکات بە پیی ئەو زانیاریانە گەلی قەرەج بە گەورەترین كەمینەی ئیتنی ئەژمار دەكرێت لە ئەوروپادا بە شێوەیەكی زۆر توندیش تووشی چەوسانەوە و كەنارگیری كۆمەڵایەتی هاتوون لەگەڵ ئەوەی رەگەزێكی دیموگرافی گرنگن و هاوكارن لە كەمكردنەوەی مەودای نێوان كۆمەڵگە جیاوازەكان.

 

 

 

 

لە ژێر پسپۆریەكانی یاسایی ئەوروپیدا کاردەکرێت بۆ پاراستنی هەمەچەشنی و فرەجۆری رۆشنبیری و زمانەوانی لە ئەوروپا، بە گوێرەی ئەو رێككەوتننامانەی لە نێوان ئەندامەكانی یەكێتی ئەوروپادا كراوە.

 

 

ژمارەی گەلی قەرەج بە زیاتر لە 12 ملیۆن كەس مەزەندە دەكرێ، 6 ملیۆنیان لە ولاتانی یەكێتی ئەوروپادا دەژین، بە زۆریش كەوتونە نێو ولاتی بولگاریا و نزیكەی 9.9% ی دانیشتوانەكەی پێك دەهێنێت.

 

 

مێژووی قەرەج بەوە بەناوبانگە كە پڕە لە رووداوی خوێناوی و تراژیدی، گەلی قەرەج تاكو ئێستاش لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا دەناڵێنن بە دەست چەوسانەوەو بە كەم تەماشاكردنیان، ئەمە جگە لەوەی توشی هەژاری و نەزانی و بەرزبونەوەی رێژەی بێكاری هاتونەتەوە