چارەسەری نەخۆشیە دەرونیەکان

خەمۆکی نەخۆشییەکی دەرونییە و مرۆڤ دوچاری دەبێتەوە و دڵ تەنگ و خەمباری دەکات و وای لێئەکات لە هەموو شتێک بە گومان بێت و ناتوانێت هەوڵی خۆی بدات.

 

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوەدەکەن خەمۆکی یەکێکە لە نەخۆشییە دەرونییەکان و کاریگەری زۆری ئەبێت لەسەر دەروونی مرۆڤ.

 

توێژینەوە زانستیەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە نزیکەی 120 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشی خەمۆکی بوون، کە لە %15-25 خانمانن و %10-15 لە پیاوانن، ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی یان بەرزبوونەوەی ماددەیەکی کیمیایی لە مۆخدا بەناوی “نویروترانسیمترات”.

 

چەند چارەسەرێک بۆ دور کەوتنەوە لەم نەخۆشییە:

 

1- ئەوەندەی دەتوانیت كاربكە و زیاتر لە تواناكانی خۆت كارمەكە چونكە ماندوو بوونی زیاد لە پێویست یەكێك دەبێت لە هۆكارەكانی خەمۆكی .

 

2- باش بیر بكەرەوە و واز لە بیركردنەوەی خراپ بهێنە ، چونكە هەموكات بیركردنەوە خۆاپەكان ئازارت دەدەن و خەم و كێشەت پێدەدەن.

 

3- بیر لەو شتانە مەكەرەوە كە نیتە هەمیشە ئەو شتانە بهێنەرە یادی خۆت كە هەتە و سوپاسگوزارببە بۆ ئەوەی هەتە و دەستت كەوتوە لە ژیانتدا .

 

4- هەوڵبدە هەمیشە هاوڕێی باشت هەبێت بۆ ئەوەی ئەو كاتەی خەمبار بویت بتوانیت ئەوەی لە دڵتدایە ئەگەر بۆ یەكێكیشیان بێت باسی بكەیت و دەردە دڵی خۆت بكەیت بۆ ئەوەی خەمۆك نەبیت .

 

5- ئەوەت بیر بێت ئەو كاتەی كاری خۆبەخشی دەكەیت بەختەوەری ژیانت داگیر دەكات و هەستێكی تایبەتت لا دروست دەبێت .

 

6- وەرزش بكە چونكە وەرزشكردنی خەم و بێزاری دەكاتە دەرەوە و ئەو ووزە خراپانەی لەناو تۆ و بیركردنەوەكانتدا هەیە .

 

7- ئەو كاتەی نوێژ دەكەیت و ڕودەكەیتە خواوەند ئەوە مێشك هێور دەبێتەوە و ئارامی ڕۆحت داگیر دەكات .