بەشی پێنجەمی فیلمی ڕامبۆ وێنەدەگیرێت

زنجیرە فیلمی جیهانی (ڕامبۆ) خواستێکی زۆری لەسەرە لەلایەن هەوادارانی فیلمی ئەکشنەوە کە پاڵەوانی سەرەکی ئەم فیلمە “سلفستەر ستالۆن” ە.

 

 

ئامادەکارانی ئەم فیلمە هەواڵێکی خۆش بە هەوادارانیان دەدەن کە بەشی پێنجەم و کۆتایی فیلمی ڕامبۆ لە وێنەگرتندایە .

 

 

چیرۆکی زنجیرە فیلمەکانی رامبۆ باس لە یەکێک لەجەنگاوەرە دێرینەکانی ڤێتنام دەکات بەناوی جۆن ڕامبۆ کەخۆشی سەربازی پێشووتری ھێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا بووە.

 

بڕیارە ئەم زنجیرە نوێیە لەرۆژی ٢٠ ی سێپتەمبەری ئایندەدا نمایش بکرێت.