گۆران نێرگز
17, شوبات 2019

بەسەنتەرکردنی مرۆڤ لە دیدی هاوپەیمانیدا

بێگومان لەلای سەرجەم هاوکار و هاودیدان ئاشکرایە کە مرۆڤ بوون و بوونی خودی مرۆڤ وەک تاک لە هەموو شتێکی دنیای و نەتەوەی و دین و مەزهەب و حیزبی گرنگترە بۆیە لە پەیڕەوی هاوپەیمانیشدا هاتوە مرۆڤ بوون و خودی مرۆڤ لەسەر و هەمووشتێکەوەیە ئێمە ئەگەر هەموو کار و چالاکی و پەروەردە کردنمان لەسەر دروستکردنی مرۆڤێکی کامڵ و ڕۆشنبیر و تێگەیشتوو بوو ئەوکات کۆمەڵگایەکی تەندروست و چالاک و پڕ وزەمان دەبێت ئەو کات مرۆڤ ڕێزلە هەموو ئەو شتانە دەگرێت کە کۆمەڵگە پێکی دەهێنێت و کۆمەڵگای لەسەر دروست دەبێت دەبێت ئێمە سەرەتا و بۆ کۆمەڵگایەکی تەندرووست و ڕۆشن فکر و لە خودی ناخی خۆمان و کۆمەڵگاکەمان دەست بە پەروەردەکردن و چالاککردن بکەین ئەوکات دەتوانین سەرجەم کۆمەڵگا تەندروست ببێت و کۆمەڵگایەکی تەندروست و چالاکمان دەبێت ڕێز و شکۆی مرۆڤ وەک تاک بهێڵینەوەو هەقی ئینسانی پێبدەین بێگومان لە دیدو تێڕوانین هاوپەیمانیشدا مرۆڤ بوون کراوە بەسەنتەر ولەسەرو هەموو شتێکەوە دانراوە . سەر بەرزی بۆ سەرجەم مرۆڤەکان.