بەهۆی جەنگی لیبیاوە نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد  

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد لە بازاڕەکانی جیهاندا و بە ڕێژەی ٪٢ بەرزبووەتەوە لە ماوەی ٥ مانگی ڕابردوودا .

 

 

لە ڕاگەیاندراوێکی ڕێکخراوی ئۆپیکدا ئاماژە بەو هۆکارانە کراوە کە کاریگەرییان هەبووە لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت کە پێکهاتون لە پشێوی و بارودۆخی لیبیا و سەپاندنی سزا ئابوریەکانی سەر ئێران و ڤەنزوێلا کە ئەمانەش بوون بە هۆکاری کەمبونەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ بازاڕەکانی جیهان .

 

 

بە پێی مامەڵە دواخراوەکانی فرۆشتنی نەوتی برێنت لە کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا بەرمیلێک نەوتی خاو بە ٧٦،٠١ دۆلار فرۆشراوە و لە داخستنیشدا گەیشتە ٧١.١٠ لە کۆتا داخستنی بۆرسەکانی نەوتی جیهاندا .