وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین ڕاگەیەنرا

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ناوجە جیاوازەکانی هەرێم لە نیمچەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەباران.

ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٢ و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢١ بە ١٢ و دهۆک ٢٠ بە ١٥ و کەرکوک ٢٥ بە ١٦ پلە دەبێت.

سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٣ و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢١ بە ١٢ و دهۆک ٢١ بە ١٥ و کەرکوک ٢٦ بە ١٦ پلە دەبێت.