وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی سەبارەت بە وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەوەی خانووبەرەی هاوڵاتیان ڕوونکردنەوە دەدات و جەختدەکاتەوە هیچ کاتێک دەستنیشاننەکراوە بۆ وەرگرتنەوەیان لە هاوڵاتیان.

 

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاندووە تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره‌ نه‌دراوه‌.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە هه‌ر كاتێك بڕیاره‌كه‌ بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن ئه‌وا ده‌ست ده‌كرێت به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان.