٥١ کۆچبەر دەستگیرکران کە زۆرینەیان کوردی باشوورن

لە تورکیا زیاتر لە پەنجا کۆچبەر دەستگیرکران کە زۆرینەیان کوردی باشوورن و هەوڵی گەیشتنیان بە ئەوروپا داوە بەڕێگەی قاچاغ.
رۆژ عه‌زیز نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌ توركیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو “ئه‌مڕۆ له‌ شاری چاناكاڵێی توركیا 51 کۆچبەر كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی كوردستانی عیراقن ده‌ستگیر كراون”.
ئامژەی بەوەشکردووە “ئه‌م کۆچبەرانه‌ له‌ شاری جاناكاڵێی توركیاوه‌ به‌ره‌و جه‌زیره‌ی لیسبوسی یۆنانی به‌ یه‌ختێكی گه‌وره‌ كه‌ ئاڵای روسیای هه‌ڵكردووه‌ به‌ڕێكه‌وتون”.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە “خاوه‌نی یه‌خته‌كه‌ 2 كه‌سیان خه‌ڵكی ئۆكرانیان و سیانی دیكه‌شیان خه‌ڵكی روسیان وله‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌ی توركیاوه‌ ده‌ستگیر كراون”.

ڕوونیشکراوەتەوە “به‌له‌مه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كاندا به‌ره‌و نزیكی ده‌ریاكه‌ ئه‌مدیواوئه‌ودیوی ده‌كرد و لار ده‌بوه‌وه‌ و به‌له‌مێكی بچوكیش كه‌ دیار بوو هه‌ر به‌و قاچاخچیانه‌ بوو شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا هێنابوویه‌ لێواری ده‌ریاكه‌وه‌”.